هه‌واڵێكى خۆش بۆ هانده‌رانى پاریس سانجێرمان
وێستگە سپۆرت-
هانده‌رانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان هه‌واڵێكى خۆشیان پێده‌گات و ڕامۆس له یه‌كه‌م یارى یانه‌كه له وه‌رزى ئه‌مساڵ به‌شدارى ده‌كات.
سێرجیۆ ڕامۆس له گواستنه‌وه‌كانى هاوینى ڕابردوو له یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریده‌وه به گرێبه‌ستێكى خۆڕاى ڕویكرده یانه‌ى پاریس سانجێرمان به‌ڵام تاكو ئێستا به‌هۆى پێكانه‌وه به‌شدارى هیچ یارییه‌كى یانه‌كه‌ى نه‌كردووه له وه‌رزى ئه‌مساڵ.
ڕۆژنامه‌ى لۆپاریزیانى فه‌ڕه‌نسى ئاشكراى كردووه كه به ئه‌گه‌رێكى زۆر سێرجیۆ ڕامۆس له یارى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر یانه‌ى ئانجیه له خولى فه‌ڕه‌نسى ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو ئاماده ده‌بێت و یه‌كه‌م یارى خۆى به درێسى یانه پاریسییه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
AM:09:40:12/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5120
جار خوێنراوه‌ته‌وه