‌ڤیدیۆ.. ئه‌رجه‌نتین له‌ ئۆرۆگوای‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تۆماركرد  وبه‌ سێ گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ ئۆرۆگوای‌ برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌می‌ پاڵاوتنی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌مریكای‌ باشور بۆ مۆندیال، ئه‌رجه‌نتین پێشوازی‌ له‌ ئۆرۆگوای‌ كرد، یارییه‌كه‌ 3-0 له‌ سودی‌ ئه‌رجه‌نتین كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ ئه‌رجه‌نتین مێسی‌ و دی پاول و لاوتارۆ مارتینێز له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 38 و 44 و 62 تۆماریان كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ ئه‌رجه‌نتین بووه‌ 22 خاڵ و له‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ پاڵاوتنه‌كاندا و ئۆرۆگواییشبه‌ 16 خاڵ له‌ پله‌ی‌ چوره‌مدایه‌.


AM:04:40:11/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری