‌ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان له‌ فیۆرنتینای‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئینته‌رمیلان 3-1 شكستی‌ به‌ فیۆرنتینا هێنا و درێژه‌ی‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی‌ دا.

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌پێنجی‌ خولی‌ ئیتاڵی‌ یانه‌ی‌ ئینته‌رمیلان بووه‌ میوانی‌ فیۆرنتینا یارییه‌كه‌ 3-1 له‌ سودی‌ ئینته‌رمیلان كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ ئینته‌رمیلان دارمیان و دزیكۆ و پریسیچ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 52 و 55 و 87 تۆماریان كرد ، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ فیۆرنتیناش ڕیكاردۆ سۆتێل له‌ خوله‌كی‌23 تۆماری‌ كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ ئینته‌رمیلان بووه‌ 13 خاڵ وله‌ پێشه‌نگی‌ ڕیزبه‌ندی‌ دایه‌ .

له‌ یارییه‌كی‌ تردا یانه‌ی‌ ئه‌تله‌نتا 2-1 له‌ ساسۆلۆی‌ برده‌وه‌.


AM:12:12:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری