ڤیدیۆ.. سوارێز سەركردایەتی ئەتلەتیكۆ مەدیدی كرد بۆ بردنەوە
وێستگە سپۆرت-
لویس سوارێزی ئۆرۆگوای سەركردایەتی ئەتلەتیكۆ مەدریدی كرد بۆ بردنەوە و 2-1 لە خیتافیان بردەوە.
لە یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بووە میوانی خیتافی یارییەكە 2-1 لە سودی ئەتلەتیكۆ مەدرید كۆتاییهات.
تاكە گۆڵەكەی خیتافی میترۆڤیج لە خولەكی 45 تۆماری كرد و دوو گۆڵەكەی ئەتلەتیكۆش سوارێز لە خولەكەكانی 78 و 91 تۆماری كردن و بووە باشترین یاریزانی یارییەكەش.
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ئەتلەتكۆ بووە 14 خاڵ و بە كاتی لە پێشەنگی ڕیزبەندی دایە.
PM:11:17:21/09/2021
ئهم بابهته 2232
جار خوێنراوهتهوه