ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس و میلان یه‌كسان بوون
وێستگە سپۆرت-
یارى لوتكه‌ى نێوان یۆڤانتۆس و میلان به یه‌كسانبون كۆتایی هات.
له یارییه‌كانى هه‌فته‌ى چوارى خولى ئیتاڵى یانه‌ى یۆڤانتۆس له یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى ئه‌ى سی میلانى كرد ، یارییه‌كه 1-1 كۆتاییهات.
گۆڵه‌كه‌ى یۆڤانتۆس مۆراتا له خوله‌كى چوار تۆمارى كرد و گۆڵى به‌رانبه‌ریش ئه‌نتى ڕیبیچ له خوله‌كى 76 تۆمارى كرد .
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانى میلان بووه 10 خاڵ و به كاتى له پله‌ى دووه‌مدایه و یۆڤانتۆسیش ته‌نها دوو خاڵى هه‌یه.
AM:09:24:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 696
جار خوێنراوه‌ته‌وه