‌ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان بە زەحمەت لە لیۆنی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمان بە زەحمەت و 2-1 لە لیۆنی بردەوە.

لە یارییەكانی هەفتەی شەشی خولی فەڕەنسی پاریس سانجێرمان میوانداری لیۆنی كرد، یارییەكە 2-1 لە سودی پاریس كۆتاییهات.

گۆڵەكانی پاریس سانجێرمان نیمار و ئیكاردی لە خولەكەكانی 66 و 93 تۆماریان كرد و تاكە گۆڵەكەی لیۆنیش لوكاس پاكیتا لەخولەكی 54 تۆماری كرد .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی پاریس سانجێرمان بووە 18 خاڵ و لە پێشەنگی ڕیزبەندی دایە و لیۆنیش هەشت خاڵی هەیە ولە پلەی نۆیەمدایە.


AM:12:10:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌