‌ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوڵ له‌ كریستاڵ پاڵاسی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام شكستی‌ به‌ یانه‌ی‌ كریستاڵ پاڵاس هێنا.

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ پێنجی‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای‌ ئه‌نفێڵد میوانداری‌ یانه‌ی‌ كریستاڵ پاڵاسی‌ كرد، یارییه‌كه‌ 3-0 له‌ سودی‌ لیڤه‌رپوڵ كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ لیڤه‌رپوڵ سادیۆ مانی‌ و محه‌مه‌د سه‌ڵاح و نابی‌ كیتا له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 43 و 78 و 89 تۆماریان كرد .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ لیڤه‌لاپوڵ بووه‌ 13خاڵ و چووه‌ پێشه‌نگی‌ ڕیزبه‌ندی‌.


PM:07:02:18/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری