به‌رشه‌لۆنه له‌م زستانه‌دا هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌یه‌كى مانچسته‌ر سیتى ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانى ئه‌م زستانه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڕه‌حیم سترلینگى ئینگلیزى وهێرشبه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى واژوو بكات.
ڕۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنیى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه هاوینى ڕابردوو به‌رشه‌لۆنه نزیك بووه له گواستنه‌وه‌ى سترلینگ و ویستویه‌تى به خواستن یان به گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ یاریزانێكى ڕه‌حیم سترلینگ بگوازێته‌وه به‌ڵام مان سیتى قبوڵى نه‌كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له گواستنه‌وه‌كانى ئه‌م زستانه‌شدا به‌رپرسانى به‌رشه‌لۆنه دووباره هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى سترلینك ده‌ده‌نه‌وه..
AM:10:36:18/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1340
جار خوێنراوه‌ته‌وه