‌ڤیدیۆ.. مانچستەر سیتی بە ئەنجامێكی گەورە لە لایپزیكی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر سیتی 6-3 شكستی بە یانەی لایپزیك هێنا.

لە یارییەكانی كۆمەڵەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان مان سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری لایپزیكی كرد، یارییەكە 6-3 لە سودی مان سیتی كۆتاییهات.

گۆڵەكانی مان سیتی ناسان ئاكی و موەكیلی بە هەڵە و ڕیاز مەحرێز و جاك گریلیش و كانسیلۆ و خیسیۆس لە خولەكەكانی 16 و 28 و 45و 56 و 75 و 85 تۆماریان كرد ، سێ گۆڵەكەی لایپزیكیش كریستۆڤەر نكۆكۆ لە خولەكەكانی 42 و 51 و 73 تۆماریان كرد .

بەو شیچوەیە مان سیتی یەكەم سێ خاڵی لە كۆمەڵەكەی كۆكردەوە.


AM:12:16:16/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری