به‌رشه‌لۆنه دوای شكسته‌كه‌ی بایرن میونخ گورزێكی كوشنده‌ی تری به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر بایرن میونخ دوو یاریزانی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌شی له ده‌ست ده‌دات.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا پێكانی هه‌ریه‌كه له پێدری ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی و جۆردێ ئه‌لبای به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌یان ئاشكرا بكات.
ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه پێدری سێ بۆ چوار هه‌فته له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه به‌مه‌ش له یارییه‌كه‌ی قادش و غه‌ڕناته و به‌نفیكا و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بێ به‌ش ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به جۆردێ ئه‌لباش یانه‌كه ئاشكرای كردووه كه ئه‌و به‌رگریكاره‌ش نزیكه‌ی مانگێك له یاریگاكان داده‌بڕێت.
PM:05:12:15/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4472
جار خوێنراوه‌ته‌وه