لێدوانی ئەنچیلۆتی لەسەر یارییەكەی ئينتەرمیلان
وێستگە سپۆرت-
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی وڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید جەختدەكاتەوە لە ڕابردوو هاندەرانی ئینتەرمیلان بووم و بە قورسیشی دەزانێت لە ئێستاوە پاڵێوراوی نازناوی چامپیۆنسلیگ دیاری بكات.
لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری یانەكەی بەرانبەر ئینتەرمیلان ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید وتی: یانەكەمان لە دۆخێكی باشدایە و ئاستێكی باشمان بەرانبەر سێلتافیگۆ پێشكەش كرد ، بەڵام یارییەكەی ئینتەر تەواو جیاوازە.
ئەنچیلۆتی دەشڵێت: ئەم پاڵەوانێـییە مانای زۆری بۆ ڕیاڵ مەدرید هەیە و و زۆر تایبەتە لای ئێمە وەكو یاریزان و ڕاهێنەر ئەم پاڵەوانێتیەم بە دەستهێناوە، بەڵام بە دەستهێنانی 10 یەمین نازناو وەكو ڕاهێنەر بۆ ڕیاڵ مەدرید زۆر تایبەت بوو .
ئەنچیلۆتی ئاشكراشی دەكات كە لە ڕابردوودا هاندەری ئینتەرمیلان بووە ویارییەكەشمان ئاسان نابێت بەرانبەر یان.
لە كۆتایشدا ئەنچیلۆتی وتی : قورسە لە ئێستاوە پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوەكە دیاری بكەین، بەڵام ڕیاڵ مەدرید توانای ڕكابەری نازناوەكەی هەیە.
PM:11:16:14/09/2021
ئهم بابهته 1760
جار خوێنراوهتهوه