‌میلان تواناكانى ئێبراى بۆ یارییه‌كه‌ى لیڤه‌رپوڵ له‌ ده‌ستدا

وێستگە سپۆرت-

ئیبراهیمۆڤیچ بە هۆی پێکانەوە لە یاری یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ لە چامپیۆنز لیگبه‌شدارى ناكات.

ڕۆژنامه‌ى سكاى سپۆرت  ئاشكراى كردووه‌ ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان لە پاژنەی پێیدا  توشى پێكان بووه‌ و و بەو هۆیەوە لەیەکەم یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر لیڤەرپوڵ دوورخراوەتەوە.

زلاتان لە یاری هەفتەی ڕابردووی یانەکەی بەرامبەر میلان لە خولی ئیتاڵیدا بەشداریکرد و توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەکەی به‌رانبه‌ر لازیۆ تۆمار بکات.


PM:03:42:14/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌