ئه‌گوێرۆ به‌رپرسانى یانه‌كه‌ى شۆك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە به‌رپرسانى یانه‌كه‌ى تووشی شۆك دەكات.
بریاربوو رۆژی دووشەممە كۆتایی بە ماوەی پشووەكەی ئەگوێرۆ بێت كە بەهۆی بەشداریكردنی لە كۆپا ئەمریكا پێی درابوو و بگەرێتەوە مەشقەكانی یانه‌كه‌ى به‌ڵام ئه‌و هێرشبه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه چوار ڕۆژ پێش واده‌ى خۆى گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌شقه‌كانى یانه‌كه‌ى.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌و یاریزانه‌ش لاى به‌رپرسانى یانه‌كه مایه‌ى شۆك و خۆشحاڵیى بووه .
بەهۆی كۆتایی هاتنی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی ، سێرجیۆ ئەگوێرۆ بەبۆندێكی ئازاد پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنە كرد و بۆندەكەی تا (2023) واژۆكرد.
AM:10:59:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 6092
جار خوێنراوه‌ته‌وه