ئه‌مڕۆ به‌رشه‌لۆنه یاری هه‌یه
وێستگە سپۆرت-
ئه‌مڕۆ له یارییه‌كى دۆستانه‌دا یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ڕووبه‌ڕووی یانه‌ى شتوتگارتى ئه‌ڵمانى ده‌بێته‌وه و چه‌ند یاریه‌كى دۆستانه‌ى تریش ئه‌نجام ده‌درێن.
لە درێژەی ئامادەکاری یانەکان بۆ وەرزێکی نوێی خولە ئەوروپییەکان، ئەمڕۆ چەند یارییەکی دۆستانە لە نێوانیاندا ئەنجامدەدرێن، سه‌ره‌تا لە کاتژمێر پێنج و 30 خولەکدا یانەی بایرن مینخ بەرامبەر یانەی ناپۆلی یاریدەکات، لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەشدا یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی شتوتگارت دەبێتەوە.
لە هەمان کاتدا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید به‌رانبه‌ر یانەی ولفسبۆرگ یاریدەکات و کاتژمێر هەشتی شەویش مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەرامبەر بارنسلی هاونیشتمانی یاری دەکات.
هەردوو یانەی نیس و ئەی سی میلانيش کاتژمێر 9 و 30 خولەکی شەو ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و کاتژمێر 10 ی شەویشیۆڤانتۆس و مۆنزای ئیتاڵی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
AM:10:41:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3000
جار خوێنراوه‌ته‌وه