به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێكى ئاڵوگۆڕى له‌گه‌ڵ مان یونایتد ئه‌نجام بدات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبه‌ستێكى ئاڵوگۆڕكای له‌گه‌ڵ یانه‌ى مانچسته‌ر وینایتد ئه‌نجام بدات ، به پێدانى ئه‌نتوان گریزمان له به‌رانبه‌ر تواناكانى لیندلۆڤى به‌رگریكارى یانه ئینگلیزیه‌كه
ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی ئاشكراى كردووه بەرپرسانی بەرشەلۆنە بەنیازن ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەرەنسی یانەکەیان پێشکەشی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بکەن بەمەبەستی ئاڵوگۆڕپێکردنی لەگەڵ ڤیکتۆر لیندۆلفی بەرگریکاری سوید یانەکەیان.
ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه سۆڵشایەری راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە هەموو کات سەرسام بوە بە ئاستی گریزمان و چەند جارێک داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە هەولی گواستنەوەی بدەن لە پێناو بەهێزکردنی هیڵی هێرشبردنی یانەکەی.
له لایه‌كى تره‌وه لیندۆلف دلخۆش نییە لە یانه‌كه‌ىبە تایبەت دوای هاتنی رافاێل ڤاران بۆ یانەکە و دەزانیت بەبونی ڤاران و ماگوایەر ئەو لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگەی نابێتەوە.
AM:10:30:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4840
جار خوێنراوه‌ته‌وه