‌بایرن میونخ داهاتووى لیڤاندۆڤسكى یه‌كلایی كرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى بایرن ميونخى ئه‌ڵمانى داهاتووى لیڤاندۆڤسكى هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ى یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

ناوى لیڤا به‌ به‌هێزى به‌ یانه‌كانى ڕیاڵ مه‌درید و چێڵسییه‌وه‌ به‌راتسرابوه‌وه‌ له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا.

پێگه‌ى سكاى سپۆرتى ئه‌ڵمانى  لێدوانێكیى هاینه‌رى سه‌رۆ‌وكى یانه‌ى بایرن میونخى گواستۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌ ده‌ڵێت : بێگومان بۆ وه‌رزى داهاتوو لیڤاندۆڤسكى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و پابه‌نده‌ به‌ گرێبه‌سته‌كه‌یه‌وه‌.

هاینه‌ر ده‌شڵێت: لیڤا دوو ساڵ گرێبه‌ستى ماوه‌ له‌گه‌ڵمان و بێگومان ڕێزى گرێبه‌سته‌كه‌ى و یانه‌كه‌ى ده‌گرێت و ئاسوده‌یه‌ له‌گه‌ڵمان.


AM:10:44:29/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری