به‌رپرسانى دۆرتمۆند به یه‌كجارى داهاتووى هالاند یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه
وێستگە سپۆرت-
به‌رپرسانى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند به یه‌كجارى داهاتووى ئیرلینگ هالاندى نه‌رویجى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌یان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێت 1000 جار وتومانه كه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه وه‌رزى داهاتوو له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان ناوى هالاند ده‌به‌ستنه‌وه به یانه‌كانى چێڵسى وبایرن میونخ و ڕیاڵ مه‌دریده‌وه.
ڕۆژنامه‌ى بێڵدى ئه‌ڵمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانى یانه زهرپۆشهكهى ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه بێگومان هالاند بۆ وه‌رزى داهاتووش له‌گه‌ڵیان ده‌بێت و هیچ هۆكارێك نییه تا ئه‌وه‌ى یانه‌كه جێبهێڵێت .
مایكل زۆریكى به‌ڕێوبه‌رى وه‌رزشى یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ش ئاشكراى ده‌كات كه چه‌ند هه‌فته پێش ئێستا هالاند نازناوى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان به ده‌ستهێنا و ئه‌و خۆشحاڵه له‌گه‌ڵمان دا.
AM:10:01:29/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 1940
جار خوێنراوهتهوه