فه‌رمی.. به‌رشه‌لۆنه یاریزانێكی تری گواسته‌وه ڕیزه‌كانی
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ ئاراندای یاریزانی لاوی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی غه‌ڕناته‌ی بۆ ڕیزه‌كانی ڕاگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا به‌رشه‌لۆنه ئاشكرای كردووه كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئاراندای 20 ساڵ و یاریزانی غه‌ڕناته واژووكردووه به گرێبه‌ستێكی ئازاد له به‌رئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی هاتبوو.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئاشكرای كردووه تا 2023 گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئاراندا واژووكردوه مهرحه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی 50 ملیۆن یۆرۆیه وله ئه‌گه‌ری سه‌رخستنی بۆ تیمی یه‌كه‌می یانه‌كه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌بێته 100 ملیۆن یۆرۆ.
PM:02:14:28/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 7652
جار خوێنراوهتهوه