‌ڤیدیۆ.. ئه‌ڵمانیا ماڵئاوایی له‌ ئۆڵمپیادی‌ تۆكیۆ كرد

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ كۆتدیڤوار 1-1 به‌رانبه‌ر بوو ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ مانشافت ماڵئاوایی له‌ ئۆڵمپیاد كرد.

له‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ سێیه‌می‌ ئۆڵمپیادی‌ تۆكیۆ و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ چواره‌م ئه‌ڵمانیا وكۆتدیڤوار ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بونه‌وه‌ ، یاریه‌كه‌ 1-1 كۆتاییهات.

گۆڵه‌كه‌ی‌ كۆتدیڤوار بینیامین هینرش به‌هه‌ڵه‌ له‌خوله‌كی‌ 67 تۆماری‌ كرد و گۆڵی‌ به‌رانبه‌ری‌ ئه‌ڵمانیاش ئیدوارد لۆبین له‌خلوه‌كی‌ 73 تۆماری‌ كرد.

به‌و ئه‌نجامه‌ خاڵه‌كانی‌ كۆتدیڤوار بووه‌ پێنج خاڵ و به‌ دووه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ گه‌یشته‌ قۆناغی‌ هه‌شت و ئه‌ڵمانیاش ماڵئاوایی كرد .


PM:02:05:28/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری