ئینتەرمیلان ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەستێرەیەکى ڕەتدەکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئینتەرمیلان بە هەموو شێوەیەک ڕۆشتنى لوکاکۆى بەلجیکى لە یانەکەى ڕەتدەکاتەوە و دوویلنەیەش ئامادەن ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ بدەنە ئەو یاریزانە.
رۆژنامەی سپۆرت ئیتاڵیا بڵاوی كردەوە ، یانەكانی چێلسی و مانچستەر سیتی دەیانەوێت لوكاكۆ ببەنە ریزەكانیان.
ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژە بەوەش دەکات هەردوو یانە ئامادەن (130) ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەكە تەرخان بكەن ، بەڵام یانەی ئینتەرمیلان بۆندەكەی رەتكردۆتەوە.
لوكاكۆ لە ساڵی (2019) لەریزەكانی مانچستەر یونایتدەوە بەبری (74) ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەیانەی ئینتەرمیلان كرد و ڕۆڵێکى گەورەى هەبوو لە بردنەوەى نازناوى سکۆدیتۆ بۆ یانەکەى لە وەرزى ڕابردوو .
AM:10:58:28/07/2021
ئهم بابهته 2288
جار خوێنراوهتهوه