‌پاریس سانجێرمان خاڵێکى نهێنى لە گرێبەتسەکەى نیماردا جێگرکردووە

وێستگە سپۆرت-

خاڵێکى نهێنى نێو گرێبەستەکەى نیمار وا دەکات بەرشەلۆنە لە گواستنەوەى ئەو یاریزانە نزیک نەبێتەوە لە دواى کۆتاییهاتنى گرێبەستەکەى.

رۆژنامەیەكی لیکیپى فەڕەنسى ئاشکراى کردووە یانەی پاریس سان جێرمان لەكاتی نوێكردنەوەی بۆندەكەی نیمار خاڵێكی نهێنی بۆ بۆندەكە زیادكردووە.

رۆژنامەی لیكیپی دووپاتیكردۆتەوە ، بۆندی نیمار لە ئایاری رابردوو تا هاوینی (2025) نوێ كرایەوە.

سەرچاوەكە دەڵێت ، لە بەندێكی نهێنی نێوان نیمار و پاریس سان جێرمان هاتووە ، یاریزانەكە لەدوای كۆتایی هاتنی بۆندەكەی لە (2025) ، دەتوانێت بۆ ماوەی ساڵێك بۆندەكەی درێژ بكاتەوە.

بەپێی ئەو بۆندە بێت تەمەنی نیمار لەدوای كۆتایی هاتنی بۆندەكەی دەبێتە (34) ساڵ بەمەش تا رادەیەكی زۆر زامنی مانەوەی یاریزانەكە كراوە چونکە لەو تەمەنەدا بەرشەلۆنە نایەوێت بیگوازێتەوە.


AM:10:49:28/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری