ڕیاڵ مه‌درید 50 ملیۆن یۆرۆ و یاریزانێكی ده‌داته یانه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كه‌ی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی
گواستنه‌وه‌ی ئیرلنگ هالاند بۆ هێڵی سه‌ره‌ڕمی یانه‌كه‌ی بژارده‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی شاهانه بوو له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ، به‌لاَم یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری بن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه بژارده‌ی دووه‌می به‌رده‌می ڕیاڵ مه‌درید بۆ هێڵی سه‌ڕمی یانه‌كه گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری ئینته‌رمیلانه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌یه لوكا یۆڤیجی سڕبی و بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بداته ئینته‌رمیلان بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ.
ئه‌م گرێبه‌سته بۆ یانه‌ی شاهانه قورسه چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا ئیداره‌ی ئینته‌رمیلان ڕه‌تیكرده‌وه ده‌ستبه‌رداری لاوتارۆ ببێت.
PM:05:50:27/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 5088
جار خوێنراوه‌ته‌وه