‌ڤیدیۆ.. به‌ڕازیل له‌ ئه‌ڵمانیای‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل 4-2 شكستی‌ به‌ ئه‌ڵمانیا هێنا.

له‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئۆڵمپیادی‌ تۆكیۆ وله‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ چواره‌م و له‌ یاری‌ لوتكه‌ به‌ڕازیل و ئه‌ڵمانیا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بونه‌وه‌ ، یارییه‌ك 4-2 له‌ سودی‌ به‌ڕازیل كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ به‌ڕازیل ریچاڵدسۆن هاتریك و پاولینهۆ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 7 و 22 و 30 و95 تۆماریان كرد . دوو گۆڵه‌كه‌ی‌ ئه‌ڵمانیاش ئادیم ئه‌میری‌ و ئاچی‌ له‌ خوله‌كه‌كانی‌57 و 84 تۆماریان كرد. 

به‌و شێوه‌یه‌ به‌ڕازیل یه‌كه‌مین سێ خاڵی‌ له‌ ئۆڵمپیاد به‌ ده‌ستهێنا.


PM:04:58:22/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 1176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری