ڤیدیۆ.. مه‌كسیك چوار گۆڵی له فه‌ڕه‌نسا كرد
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك به چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسای برده‌وه.
له یارییه‌كانی ئۆڵمپیادی تۆكیۆ و له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م و له گروپی یه‌كه‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك و فه‌ڕه‌نسا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بونه‌وه. یارییه‌كه 4-1 له سودی مه‌كسیك كۆتایهات.
گۆڵه‌كانی مه‌كسیك ئه‌لێكس فیگا و كۆردۆڤا و ئه‌نتۆنا و ئه‌گوێری له خوله‌كه‌كانی 47 و 55 و 80 و 90 تۆماریان كرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نساش جینیاك له‌خوله‌كی 69 به لێدانی سزا تۆماری كرد.
له یارییه‌كی تردا ئیسپانیا و میسڕ به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
PM:01:18:22/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 1708
جار خوێنراوه‌ته‌وه