یه‌كه‌م لێدوانی ئالابا پاش په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیاڵ مه‌دریده‌وه
وێستگە سپۆرت-
دایڤد ئالابای نه‌مسای و به‌رگریكاری نوێی ڕیاڵ مه‌درید ده‌ڵێت به‌رواردم مه‌كه‌ن به ڕامۆس و خۆشحاڵم به ئه‌وه‌ی ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شاهانه‌ی وه‌رگرتووه.
ئه‌مڕۆ به فه‌رمی ڕیاڵ مه‌درید دایڤد ئالابای به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاند ناساند و درێسی ژماره 4ی پێبه‌خشی و بۆ پێنج وه‌رز گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو كرد.
له لێدوانێكیدا دوای ناساندنه‌كه‌ی ئالابا وتی: جێگه‌ی شانازییه كه درێسی باشترین یانه‌ی جیهان له‌به‌ر ئه‌كه‌م و ده‌مه‌وێت باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ن .
له باره‌ی درێسی ژماره چوار و به‌رواردكردنی به ڕامۆس و ئه‌و فشارانه‌ی كه دروست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و درێسه‌وه ئالابا وتی: نامه‌وێت له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك به‌راوردم بكه‌ن ، من ئالابام و ده‌مه‌وێت خۆم بم ، ده‌مه‌وێت به باشترین شێوه یارمه‌تی هاوڕێكانم بده‌م له یانه‌كه.
له باره‌ی ڕۆشتنی زیدانه‌وه له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه ئالابا وتی: ئه‌وه جێگه‌ی دڵ ته‌نگییه به‌لاَم خۆشحاڵیشم كه ئه‌نچیلۆتی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت.
PM:05:40:21/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4572
جار خوێنراوه‌ته‌وه