‌ڤیدیۆ.. ئه‌رجه‌نتین له‌ به‌ڕازیلی‌ برده‌وه‌ و نازناوی‌ كوپا ئه‌مریكای‌ به‌ ده‌ستهێنا

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین به‌ گۆڵێكی‌ بێ وه‌لاَم شكستی‌ به‌ به‌ڕازیل هێنا و بۆ جاری‌ 15 هه‌م له‌ مێژوویدا بووه‌ پاڵه‌وانی‌ كوپا ئه‌مریكا.

له‌ یاری‌ كۆتایی كوپا ئه‌مریكا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین له‌ یاریگای‌ ماركانا رووبه‌ڕوو یه‌كتر بونه‌وه‌ ، یارییه‌كه‌ به‌ گۆڵێكی‌ بێ وه‌لاَم له‌ سودی‌ ئه‌رجه‌نتین كۆتاییهات ، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین ئه‌نخێل دیماریا له‌خوله‌كی‌ 22 تۆماری‌ كرد .

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین توانی‌ بۆ جاری‌ 15 هه‌مین له‌ مێژوویدا ببێته‌ خاوه‌نی‌ نازناوه‌كه‌ و میسیش یه‌كه‌م ده‌سكه‌وتی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتین به‌ ده‌ستهێنا.


AM:05:08:11/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 1680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری