ڤیدیۆ.. ئینگلته‌را له دانیماركی برده‌وه و گه‌یشته یاری كۆتایی یۆرۆ
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را 2-1 شكستی به دانیمارك هێنا و گه‌یشته یاری كۆتایی یۆرۆی 2020.
له دووه‌م یاری قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی یۆرۆی 2020 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و دانیمارك ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بونه‌وه، یارییه‌كه 2-1 له سودی ئینگلته‌را كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ئینگلته‌را سیمۆن كایه‌ر به هه‌ڵ و هاری كین له خوله‌كه‌كانی 39 و 104 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی دانیماركیش دامسگارد له‌خوله‌كی 30 تۆماری كرد.
به‌و شێوه‌یه ئینگلته‌را گه‌یشته یاری كۆتایی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئیتاڵیا یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 10ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه له یاریگای وێبمڵی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
AM:12:55:08/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2940
جار خوێنراوه‌ته‌وه