فه‌رمی .. نه‌ورۆز گه‌یشته خولی نایابی عێراق
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی نه‌ورۆز له دوایین گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی عێراق سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به فه‌رمی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا بۆ خولی نایابی عێراق سه‌ركه‌وت.
له گه‌ری سێزده‌یه‌مینی خولی پله‌یه‌كی عێراق یانه‌ی نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا بووه میوانی یانه‌ی جنسیه.
له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، دواتر له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م ئیبراهیم غازی به لێدانی سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی جنسییه‌ی هه‌ژاند و گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی نه‌ورۆزی له یارییه‌كه تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی به فه‌رمی گه‌یانده خولی نایابی عێراق.
یانه‌ی نه‌ورۆز له‌م وه‌رزه خولی پله‌یه‌كی عێراق له 13 یاری 30 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته خولی نایابی عێراق.
یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ وه‌رزی 2021 ـ 2022 ده‌بێته سێیه‌مین یانه‌ی كوردی دوای یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ به‌شداریی له خولی نایابی عێراق ده‌كات.
PM:08:48:03/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوه‌ته‌وه