‌ڤیدیۆ.. هۆڵندا به‌ زه‌حمه‌ت له‌ ئۆكرانیای‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵندا به‌ زه‌حمه‌ت و 3-2 له‌ ئۆكرانیای‌ برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ یۆرۆی‌ 2020 و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێیه‌م هۆڵندا ڕووبه‌ڕووی ئۆكرانیا بوه‌وه‌ ، یارییه‌كه‌ 3-2 له‌ سودی‌ هۆڵندا كۆتاییهات .

گۆڵه‌كانی‌ هۆڵندا ڤیناڵدۆم و فیگۆریچست و دۆمفرێست له‌خوله‌كه‌كانی‌ 52 و 58 و 85 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی‌ ئۆكرانیاش یارمۆلینكۆ و یاریمنچۆك له‌خوله‌كه‌كانی‌ 75 و 79 تۆماریان كرد .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ هۆڵندا بووه‌ خاوه‌نی‌ یه‌كه‌مین سێ خاڵ.


PM:11:58:13/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری