نوێترین زانیاری لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی مێسی
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی دوای یارییەكانی كوپا ئەمریكا گێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ دەكاتەوە.
گرێبەستی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە كۆتایی ئەم مانگە تەواو دەبێت و تاكو ئێستاش لەگەڵ یانەكەی ڕێنەكەوتووە بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی
ڕۆنامەی مۆندۆی كەتەلۆنی ونزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ ئاشكرای كردووە كە مێسی لە دوای یارییەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ دەكاتەوە .
لە ئێستادا مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەكی سەرقاڵی ڕاهێنانەكانە بۆ پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا كە بڕیارە ئەمشەو دەستپێ بكات و ئەرجەنتینش لە یەكەم یاری خۆیدا ڕووبەڕووی چیلی دەبێتەوە.
AM:11:17:13/06/2021
ئهم بابهته 2504
جار خوێنراوهتهوه