‌10 یاریزانى ڕیاڵ مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ پیرێز كردووه‌

وێستگە سپۆرت-

10 یاریزانى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ى ڕۆتشنیان له‌ پیرێز كردووه‌ له‌و كاته‌ى به‌نیاز  بووه‌ كۆنتى بكاته‌ ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌ له‌ جێگه‌ى زیدان.

ڕۆژنامەى تایمزی بەریتانی ئاشکرایکرد، ڕیاڵ مەدرید لە دوای ڕۆشتنی زیدان ئامادەکاری کردووە کۆنتی ئیتاڵی بگاتە ڕاھێنەری نوێی یانەکە و بۆ دوو وەرز گرێبەستێکی لەگەڵدا واژوو بکات، بەڵام ڕووبەڕووی هەڕەشەى 10 یاریزان بووەتەوە.

تایمز ده‌ڵێت 10یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بێ ئه‌وه‌ى ناوه‌كانیان ئاشكرا بكات پەیوەندی تەلەفونیان لەگەڵ پێرێزی سەرۆک ئەنجامداوە و پێیان ڕاگەیاندووە ئەگەر کارگێری یانەکەیان سوور بێت لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ کۆنتی ئەوا لە گواستنەوەى هاوینەدا ڕیزی یانەکە بەجێدێڵن.

تایمز له‌ كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت پێرێزی سەرۆک بەهۆی هەڕەشەى یاریزانەکانی ناچاربوو بیر لە گواستنەوەى کۆنتی نەکاتەوە، ئەوەش هۆکاربووە بۆ دیاریکردنی ئەنچیلۆتی بە ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید.


PM:01:17:10/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌