‌تیتی لیستى یاریزانه‌كانى بۆ یارییه‌كانى كوپا ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

تیتی ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل لیستى یاریزانه‌كانى بۆ یارییه‌كانى كوپا ئه‌مریكا بڵاو كرده‌وه‌.

بڕیاره‌ 14ى مانگ یارییه‌كانى كوپا ئه‌مریكا ده‌ستپێ بكات و یارییه‌كان له‌ وڵاتى به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تیتی ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌ لیستى یاریزانه‌كانى بۆ یارییه‌كانى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ ئاشكرا كرد 

تیتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ مارسیلۆ و ڕۆدریگۆ گۆسى له‌ ڕیاڵ مه‌درید بانگهێشتى لیسته‌كه‌ نه‌كردووه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ دانى ئه‌لڤێسی به‌رگریكارى یانه‌ى ساوپاولۆ . 


AM:10:33:10/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌