‌وێنه‌.. لازیۆ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌یر ساری‌ كرده‌ ڕاهێنه‌ر

وێستگە سپۆرت-

یانەی لازیۆی ئیتاڵی بەشێوەیەکی سەیر گرێبەستکردنی لەگەڵ ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری ئیتاڵی ڕاگەیاند 

یانه‌ی‌ لازیۆ لە په‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌  تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی جگەرەیەک و درێسی ڕاهێنەر و بانکی یانەکەی داناوە وەک ئاماژەیەک بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ساری کە زۆربەی کاتەکان لە یاریگاشدا جگەرەی کێشاوە.

لازیۆ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌   ساری بۆ ماوەی دوو وەرز و تا هاینی‌ 2023 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەردەگرێت و موچه‌ی‌ فه‌رمی‌ ساریش له‌گه‌ڵ لازیۆ سالاَنه‌ سێ ملیۆن یۆرۆیه‌ له‌گه‌ڵ پاداشت.


PM:05:51:09/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری