‌ڤیدیۆ.. ئه‌رجه‌نتین و كۆڵۆمبیا یه‌كسان بوون

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین دوو خاڵی‌ گرنگی‌ له‌ ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا 2-2 یه‌كسان بوون .

له‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ هه‌شته‌می‌ پالاَوتنی‌ ئه‌مریكای‌ باشور بۆ مۆندیال هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین بووه‌ میوانی‌ كۆڵۆمبیا ، یارییه‌كه‌ 2-2 كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی‌ ئه‌رجه‌نتین كریتسیان ڕۆمیرۆ و پاریدیس له‌خوله‌كه‌كانی‌ سێ و هه‌شت تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی‌ كۆڵۆمبیاش لویس مۆرێل به‌ لێدانی‌ سزا و میگێل بۆرخا له‌خوله‌كه‌كانی‌ 51 و 94 تۆماریان كرد .

ئه‌رجه‌نتین خاوه‌نی‌ 12 خاڵه‌ وله‌ پله‌ی‌ دووه‌مدایه‌ وكۆڵۆمبیاش به‌ هه‌شت خاڵی‌ هه‌یه‌ وله‌ پله‌ی‌ پێنجه‌مدایه‌ .


AM:05:40:09/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری