‌ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید له‌ ئۆسه‌سۆنای‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید 2-0 له‌ ئۆسه‌سۆنای‌ برده‌وه‌ و سێ خاڵی‌ گرنگی‌ به‌ ده‌ستهێنا.

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌34ی‌ لالیگا یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای‌ دیستیڤانۆ میوانداری‌ ئۆسه‌سۆنای‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 2-0 له‌ سودی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ كۆتاییهات.

دوو گۆڵه‌كه‌ی‌ ڕیاَ مه‌درید میلیتا  وكاسمیرۆ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 76 و80 تۆماریان كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ ڕیاڵ مه‌درید بووه‌ 74 خاڵ وله‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ دایه‌ .


PM:11:59:01/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری