‌وێنه‌.. لیستی‌ یاریزانه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ببینه‌ بۆ یارییه‌كه‌ی‌ ڤالێنسیا

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵد كومانی‌ هۆڵندی‌ و ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ لیستی‌ یاریزانه‌كانی‌ بۆ یارییه‌كه‌ی‌ ڤالێنسسا ئاشكرا كرد له‌ هه‌فته‌ی‌ 34ی‌ خوله‌كه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه‌ و یارییه‌كه‌ كاتتژمێر 10ی‌ شه‌و به‌ كاتی‌ هه‌رێمی‌ كرودستان ئه‌نجام ده‌درێت.

كومان لیستی‌ یاریزانه‌كانی‌ بۆ ئه‌و یارییه‌ ئاشكرا كرد برایسوایت به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ له‌ لیسته‌كه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌ریه‌كه‌ له‌ مێسی‌ وگریزمان و مینگوێزا و دی‌ یۆنگ ئاماده‌ی یارییه‌كه‌ن به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری‌ وه‌رگرتنی‌ كارتێكی‌ زه‌رد ئاماده‌ی یاری‌ داهاتوو نابن به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید.


PM:06:44:01/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری