‌فه‌رمی‌.. به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستی‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ نوێكرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ گرێبه‌ستی‌ ئۆسكار مینگوێزای‌ تا ساڵی‌ 2023 نوێكرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئۆسكار مینگوێزای‌ به‌رگریكاری‌ یانه‌كه‌ی‌ گه‌یشتۆته‌ ڕێكه‌وتن و گرێبه‌ستی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ تا ساڵی‌ 2023 نوێكردۆته‌وه‌

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ مه‌رجی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ مینگوێزا 100 ملیۆن یۆرۆیه‌.


PM:03:51:30/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری