فه‌رمی.. یوفا باشترین یاریزانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی چامپیۆنسلیگی ئاشكرا كرد
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا باشترین یاریزانی یارییه‌كانی چوونی نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆسلیگی ئاشكرا كرد و خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌خشییه نگۆلۆ كانتی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی.
دوێنێ یوفا چوار یاریزانی دیاری كرد وه‌كو پاڵێوراو بۆ باشترین یاریزانی یارییه‌كانی چوونی نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆنسلیسگ ، یاریزانه‌كانیش بریتیبون له كه‌ریم بنزیمه‌و كانتێ و دیماریا و دی برۆین.
كانتێ ی ئه‌ستێره‌ی چێڵسی توانی له هه‌ر سێ ڕكابه‌ره‌كه‌ی بباته‌وه و ببێته باشترین یاریزان پاش ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له به‌رانبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید پێشكه‌شی كرد.
PM:02:48:30/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2716
جار خوێنراوهتهوه