لێدوانی زیدان پاش سەركەوتنیان بۆ قۆناغی نیوەی كۆتایی
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشی خۆی بە سەركەوتنی یانەكەی نیشاندا بۆ قۆناغی نیوەی كۆتایی و دەڵێت شایستەی گەیشتن بوین بەو قۆناغە
لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاس زیدان وتی: لە یارییەكەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی وكێشە بوینەوەبەڵام لە كۆتاییدا توانیمان سەربكەوین وبێگومان شایستەی گەیشتن بوین بە قۆناغی داهاتوو.
زیدان دەشڵێت توانیمان مامەڵەیەكی باش بكەین بەرانبەر كەشی یارییەكە و شانازی بەوەوە دەكەین كە پێشكەشمان كرد
لە كۆتاییشدا ئەو ڕاهێنەرە لەسەر یارییەكەی چێڵسی وتی: بێگومان ئامادەین بۆ ئەو یارییە و دەزانین كە ڕووبەڕووبونەوەیەكی قورس و زەحمەتە.
PM:12:09:15/04/2021
ئهم بابهته 3432
جار خوێنراوهتهوه