‌ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر سیتی‌ له‌ دۆرتمۆندی‌ برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ نیوه‌ی‌ كۆتایی چامپیۆنسلیگ

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ به‌ هه‌مان ئه‌نجامی‌ یاری‌ چوون و 2-1 له‌ دۆرتمۆندی‌ برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ قۆناغی‌ نیوه‌ی‌ كۆتایی‌ چامپیۆنسلیگ

له‌ یارییه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ له‌ یاریگای‌ سیگناڵ ئیدیونا پارك بووه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ بوروسیا دۆرتمۆند ، یارییه‌كه‌ 2-1 له‌ سودی‌ مان سیتی‌ كۆتاییهات.

دوو گۆڵه‌كه‌ی‌ سیتی‌ ڕیاڵ مه‌حزه‌ر وفیل فۆدین له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 55 و75 تۆماریان كرد و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ دۆرتمۆندیش بیلینگهام له‌ خوله‌كی‌ 15 تۆماری‌ كرد.

به‌وشێوه‌یه‌ سیتی‌ گه‌یشته‌ نیوه‌ی‌ كۆتایی و له‌و قۆناغه‌شدا ڕووبه‌ڕووی پاریس سانجێرمان‌ ده‌بێته‌وه‌.


AM:12:17:15/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری