ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر یونایتد یاری لوتكه‌ی له تۆتنهام برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یاری لوتكه‌ی 3-1 له تۆتنهام برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 31 ی خولی ئینگلیزی یانه‌ی تۆتنهام له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی كرد ، یارییه‌كه 3-1 له سودی مان یونایتد كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی مان یونایتد فرێد و كاڤانی گرینۆد له خوله‌كه‌كانی 57 و79 و خوله‌كی زیاد كرا‌و تۆماریانكرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی تۆتنهامیش سۆم مین له خوله‌كی 40 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان یونایتد بووه 63 خاڵ و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی دایه و تۆتنهامیش به كاتی و 49 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌مدایه.
PM:08:28:11/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2176
جار خوێنراوهتهوه