‌ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس له‌ جه‌نه‌وای‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس 3-1 له‌ جه‌نه‌وای‌ برده‌وه‌ وسێ خاڵی‌ گرنگی‌ به‌ ده‌ستهێنا.

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 30ی‌ خولی‌ ئیتاڵی یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس له‌ یاریگای‌ خۆی‌  میوانداری‌ یانه‌ی‌ جه‌نه‌وای‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 3-1 له‌ سودی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ یۆڤانتۆس كۆلۆسۆفسكی‌ ومۆراتا و مه‌كینی‌ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ چواتر و22 و70 تۆماریان كرد و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ جه‌نه‌واش ساكاماكا له‌ خوله‌كی‌ 49 تۆماری‌ كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ یۆڤانتۆس بووه‌ 62 خاڵ وله‌ پله‌ی‌ سێیه‌مدایه‌ و یانه‌ی‌ جه‌نه‌واش به‌ 32 خاڵ له‌ پله‌ی‌ 13 هه‌مدایه‌.


PM:08:11:11/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری