ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید كلاسیكۆی له به‌رشه‌لۆنه برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید 2-1 كلاسیكۆ له‌ی به‌رشه‌لۆنه برده‌وه و به كاتی چووه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 30ی خولی ئیسپانی وله یاری كلاسیكۆ ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای دی ستیڤانۆ میوانداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كرد، یارییه‌كه 2-1 له سودی ڕیاڵ مه‌درید كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید كه‌ریم بنزیمه وتۆنی كروس له خوله‌كه‌كانی 13 و28 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش مینگوێزا له خوله‌كی 60 تۆماری كرد ، له خوله‌كی 90 كاسمیرۆ كرایه ده‌ره‌وه .
به‌و بردنه‌وه‌یه ڕیاڵ مه‌درید خاڵه‌كانی بووه 66 خاڵ و به كاتی چووه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی وبه‌رشه‌لۆنه‌ش به 65 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه.
AM:12:19:11/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 4580
جار خوێنراوه‌ته‌وه