لێدوانی زیدان پێش یارییه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕاگه‌یاند و جه‌ختیشده‌كاته‌وه ئه‌تله‌تیكۆ له پێشه بۆ بردنه‌وه‌ی خولی ئیسپانی.
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه زیدان وتی: ئاماده‌ین بۆ یاری كلاسیكۆ به هه‌مان ڕیچگای یارییه‌كانی ڕابردوو ، ده‌زانین كه یارییه‌كی قورس چاوه‌ڕێمان ده‌كات ، بهلاَم پشوومان وه‌رگرتووه و ئاماده‌ین بۆ یارییه‌كه.
زیدان له وهلاَمی ئه‌وه‌ی كه هه‌ركه‌س كلاسیكۆ بباته‌وه پاڵێوراوه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا وتی: ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له ئێستادا له هه‌ردو یانه‌كه‌ی تر نزیكتره و كلاسیكۆ پالاَهوان دیاری ناكات.
زیدان له وهلاَمی پرسیاری ئه‌گه‌ر شكست بهێنن له كلاسیكۆ به‌واتای له ده‌ستدانی نازناوه‌كه ڕاهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسییه‌كه وتی: نه‌خێر ئێمه بیر له شكست ناكه‌ینه‌وه.
PM:11:32:09/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1664
جار خوێنراوهتهوه