‌ڤیدیۆ.. ڕۆما شكستی‌ به‌ ئه‌یاكس هێنا

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ڕۆما 2-1 له‌ ئه‌یاكسی‌ برده‌وه‌ و هه‌نگاوێكی‌ هه‌ڵگرت بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی‌ نیوه‌ی‌ كۆتایی.

له‌ یارییه‌كانی‌ چوونی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی خولی‌ ئه‌وروپی‌ یانه‌ی‌ ڕۆمابووه‌ میوانی‌ ئه‌یاكس ، یارییه‌كه‌ 2-1 له‌ سودی‌ ڕۆما كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ ڕۆما پلیگیرینی‌ وئیبانێز داسێلڤا له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 57 و87 تۆماریان كرد و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ ئه‌یاكسیش داڤی‌ كلاسین له‌ خوله‌كی‌ 39 تۆماری‌ كرد.

یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ یاریگای‌ ئۆڵمپیكۆ له‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.


AM:12:21:09/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری