یاریزانانی كورد له یاری هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان به‌شداری پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان ده‌كه‌ن
وێستگە سپۆرت-
به هاوكاری نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكموتی هه‌رێمی كوردستان یاریزانانی یاری ئێم ئێم ئه‌ی كه به به شه‌ڕكه‌رانی نێو قه‌فه‌س و هونه‌ره جه‌نگییه تێكه‌ڵاوه‌كانیش ناسراوه به‌شداری پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان ده‌كه‌ن .
له 30ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ناوەندی وەرزشی کوردستان ھەڵسا بە ئەنجامدانی یاری ئێم ئێم ئه‌ی ( شەرکەرانی ناو قەفەس)، لەم چالاکیەدا چەندین یاریزانی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەشدار بوون، لەشاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ھاندەرێکی زۆر چالاکیەکە به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایی پێهات.
ھیمداد علی ڕاوێژکاری وەرزشی جێگری سەرۆکی حکومەت ئه‌وه‌ی به وێستگه سپۆرت ڕاگه‌یاند به هاوكاری چەند کۆمپانیایەکی بوارەکە ڕەزامەندیان نیشاندا بۆ ئەوەی یاریزانە کوردەکان بەشداربن لە ئیڤێنتە جیھانیەکان.
هیمداد وتیشی : سی ئێف ئێڵ کۆمپانیایەکە لەبواری شەڕکەرانی ناو قەفەس ئیڤێنت و چالاکیەکان ڕێکدەخات لە کوردستان سەر بەناوەندی وەرزشی کوردستانە، لەگه‌ل کۆمپانیای برەیڤ گەیشتوونە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی یاریزانە کوردەکان لەو کۆمپانیایە بەشداری چالاکیەکان بکەن و تواناكانی خۆیان پیشانی جیهان بده‌ن.
له كۆتایشدا هیمداد ئه‌وه‌ی به وێستگه سپۆرت ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌و مەبەستە وەفدێک لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت بانگێشت کراون پشتیوان و ھاوکاری ناوندی وەرزشی کوردستان دەکەن تا ھەوڵەکانیان بگەیەننە ئەمجام، وەفدەکە پێکھاتووە لە به‌نده وه‌كو ڕاوێژکاری وەرزشی جێگری سەرۆکی حکومەت، دکتۆر پێشەوا بەرپرسی کاروباری دیبلۆماسی، ئالان عمر یاریزانی نێودەوڵەتی، فەرھەنگ ئیبراھیم بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی CFL
هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان (ئێم ئێم ئەی ) ئەو جۆرە وەرزش و کێبڕکێیەیە کەلەسەر ئاستی جیهان بینەرو هه‌وادارێكی گه‌وره وگرانی هه‌یه وله ئێستاشدا ئازاترین پیاوی جیهان و پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتییه‌كه حەبیب نۆرمەگەمیدۆفی ڕوسییه .
AM:12:09:16/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 2708
جار خوێنراوه‌ته‌وه