ئه‌ستێره‌یه‌كی گرنگ پێشكه‌شی ڕیاڵ مه‌درید ده‌كرێت و ڕه‌تیده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
بریكاره‌كه‌ی دۆناڕۆمای گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ئه‌و ئه‌ستێره‌یه پێشكه‌شی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات و به‌رپرسانی یانه ئیسپانیه‌كه ڕه‌تیانكردۆته‌وه.
گرێبه‌ستی دۆناڕۆما له‌گه‌ڵ میلان له هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت وتاكو ئێستاش نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕیچكهوتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی.
پێگه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه مینۆ ڕایۆلای بریكاری دۆناڕۆما داوای 9 بۆ10 ملیۆن یۆرۆی وه‌كو موچه‌ی سالاَنه بۆ دۆناڕۆما كردووه له یانه‌ی میلان له به‌رانبه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دا ، بهلاَم یانه‌ی میلان ده‌توانێت 7 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆی سالاَنه بداته ئه‌و گۆڵپارێزه.
ئه‌و پێگه‌یه ئاشكرای كردووه به‌مهۆیه‌وه مینۆ ڕایۆلا ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی پێشنیار كردووه بۆ ڕیاڵ مه‌درید ، بهلاَم به‌رپرسانی یانه ئیسپانییه‌كه ڕه‌تیانكردۆته‌وه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن و گرنگی پێ ناده‌ن .
PM:02:55:26/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3624
جار خوێنراوهتهوه