‌ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ له‌ به‌نفیكای‌برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئارسیناڵ 3-2 شكستی‌ به‌ یانه‌ی‌ به‌نفیكا هێنا و گه‌یشته‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌.

له‌ یارییه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 32ی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ به‌نفیكای‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 3-2 له‌ سودی‌ ئارسیناڵ كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ ئارسیناڵ ئۆبامیانگ دوو گۆڵ و كیران تیرنی‌ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 21 و 67 و87 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی‌ به‌نفیكاش جۆنساڵێف وڕافا سێلڤا له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 43 و61 تۆماریان كرد .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌  یانه‌ی‌ ئارسیناڵ گه‌یشته‌ قۆناغی‌ 16 و به‌نفیكاش ماڵئاوایی كرد .


PM:11:13:25/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری