لێدوانی سیمۆنی و تۆخێل پێش یارییه‌كه‌ی نێوانیان
وێستگە سپۆرت-
دیگۆ سیمۆنی ئیسپانی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر چێڵسی به قورس وه‌سف ده‌كات و هاوكات تۆخێل ئاماده‌نه‌بونی تیاگۆ سێلڤای به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی دووپاتده‌كاته‌وه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له یاریگای خۆی و له یارییه‌كانی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ میوانداری یانه‌ی چێڵسی بكات.
له میانه‌ی لێدوانێكیدا پێش یاریه‌كه سیمۆنی وتی: بۆ بردنه‌وه ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی چێڵسی ده‌بینه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه ئه‌ركمان قورسه و ڕووبه‌ڕووی زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بینه‌وه چونكه یانه‌ی چێڵسی یانه‌یه‌كی به‌هێزه.
سیمۆنی وتیشی: بەداخەوە خیمینێز و تریپێر و كاراسکۆ بەشداری یاریەکە ناکەن بە هۆی پێکانەوەبه‌ڵام بونی لویس سوارێز لە هێڵی هێرشبەر، هێزێکی زۆری بە یانەکەی بەخشیوە
له به‌رانبه‌ردا تۆماس تۆخێڵ ده‌ڵێت: به‌هۆی پێكانه‌وه تیاگۆ سێلڤا به‌شداری یارییه‌كه ناكات ، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له كریستیان پۆلیسیچ وكای هاڤێرتز ئاماده‌ن.
له كۆتایشدا تۆخێل وتی: یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یانه‌یه‌كی به‌هێزه و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌زمونێكی زۆریان هه‌یه له چامپیۆنسلیگ و خاوه‌ن هێرشبه‌رێكی گۆڵكار و به توانان كه لویس سوارێزه.
AM:11:58:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه