‌ئارسیناڵ نزیكه‌ له‌ یاریزانێكی‌ ڕیاڵ مه‌درید

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئارسیناڵی‌ له‌نده‌نی‌ نزیكه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ مارتن ئۆدیگاردی‌ ئه‌ستیچره‌ی‌ هێڵی‌ ناوه‌ندی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید .

له‌وه‌ته‌ی‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ مارتن ئۆدیگارد له‌ لایه‌ن زیدانه‌وه‌ وه‌كو پێویست پشت به‌ تواناكانی‌ نابه‌سترێت و زۆرینه‌ی‌ كاته‌كانی‌ له‌سه‌ر كورسی‌ یه‌ده‌گ به‌سه‌ر ده‌بات.

ڕۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ مه‌دریدی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ هه‌وڵه‌كانی‌ چڕكردۆته‌وه‌ تا ئه‌وه‌ی‌ له‌ كۆتا هه‌فته‌ی‌ مێركاتۆی‌ زستانه‌ تواناكانی‌ ئۆدیگارد به‌ ده‌ستبهێنێت .

ئۆدیگارد له‌ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ ته‌نها به‌شداری‌ 12 یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ و هیچ گۆڵێكی‌ نه‌كردووه‌ .


PM:02:07:22/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری